٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

100 هه‌زار كه‌س فۆڕمی كۆمسیۆنی پڕكردووه‌ته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەوەی ئارەزووی دامەزراندن دەکات لەکۆمسیۆن لەرۆژانی جەژنیش دەتوانێ فۆڕم پربکاتەوە و تا ٢٨ئەم مانگەیش پرۆسه‌كه‌ درێژه‌ی ده‌بێ..سەرۆکی کۆمسیۆنیش دەڵێ، تا ئێستا ١٠٠ھەزار کەس فۆڕمی پرکردووه‌تەوە.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان (شێروان زرار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن لەکۆمسیۆن لەرۆژانی جەژنیشدا بەردەوام دەبێ و پرۆسەکە تا ٢٨ئەم مانگە درێژ ه‌ی ده‌بێ و لەرۆژی ٢٩ئەم مانگەیشدا ئەنجامەکەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرا دەکەین کە ژمارەی فۆڕمەکان بووه‌تە چەند و چەند کچ و چەند کوڕن و چەندیشی خاوەن کارو چەند بێ کاریش فۆڕمەکەیان پڕکردووه‌تەوە.
(شێروان زرار) گوتیشی، تا ئێستا بەفەرمی داواکاریمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی رێژەیەک لەدامەزراندن بۆ کەم ئەندامان بێت و ھەرکاتێک بەفەرمی داواکاریمان بەدەست گەیشت ئەوکات ئەنجومەنی کۆمسیاران داواکاریەکە تاوتوێ دەکات، ھەر چەندە دامەزراندنی ئێمە رەنگە جیاواز بێت، چونگە کارەکەی دەرکەوتن و ھاتوچۆی زۆرە.
لای خۆشیەوە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان (ھندرێن محەمەد ساڵح) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: تا ئەمڕۆ١٠٠ھەزار کەس فۆڕمی کۆمسیۆنی بۆ دامەزراندن پرکردووه‌تەوە، ئەمەش کاری ئێمە قورس دەکات بۆ جیاکردنەوەی فۆڕمەکان، چونکە ژمارەکە گەلێک زۆرە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار