12 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ری شنگال

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال ڕایگه‌یاند، تائێستا 12 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه ئازادكراوه‌كان و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یش به‌رده‌وامه..هه‌روه‌ك گوتیشی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وام كارله‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌كات.
قایمقامی قەزای شنگال (مه‌یسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی شنگال بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ ژمارەی گەڕاوەکان زیاتر دەبێ و تا ئێستایش زیاتر لە12 ھەزار کەس گەڕاونەتەوە.
(مەیسەر حەجی ساڵح) گوتیشی، رێژەیەکی زیاتری ئاوارەکان دەگەڕێنەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەردەوامە لەدابینکردنی خزمەتگوزرای بۆ ناوچە ئازادکراوەکان و لەئێستادا کار بۆ دابینکردنی ئاو و کارەبا و پێداویستییەکانی دیکە دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




