"به‌غدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كورد ناچێته ژێر بیر و باوه‌ڕیانه‌وه"

به‌غدا-KDP.info- به‌غدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كورد ناچێته ژێر بیروباوه‌ڕی ئه‌وانه‌وه، بۆیه پێده‌چێ ورده ورده پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا كه‌م بكرێنه‌وه؛ كوردیش وا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێ.
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''10رۆژ ده‌بێ، وەزیری بەرگریی عێراق پێوەندی پێوه كردم و باسی لەوە کرد كه سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەنیازە لە ماوەیەکی نزیکدا فەرمانی دەستبەکاربوونی سوپاسالاری نوێی عێراق ده‌رچوێنێ کە کاندیده‌كه کوردە و له شوێنی (بابەکر زێباری) ده‌ستبه‌كاربێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و (عه‌بادی) ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رنه‌كردووه.''
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، ''هه‌ڵبه‌ته ئەگەر فەرمانی دەستبەکاربوونی دەرنەکات، ھەڵوێستمان دەبێ و بێدەنگ نابین.'' ده‌یشڵێ، ''هۆكاری ئه‌و ره‌فتارانه‌ی به‌غدا دیاره، چونكه گه‌یشتوون به‌و باوه‌ڕه‌ی كه كورد ناچێته ژێر بیروباوه‌ڕی ئه‌وانه‌وه و ئیراده‌ی خۆی راده‌ستی به‌غدا ناكات؛ كوردیش وا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێ، بۆیه پێده‌چی پۆسته‌كانی كورد زیاتر له به‌غدا كه‌م
بكرێنه‌وه.''
بڵند ئیبراھیم




