٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

3 داواكراو دەستگیر كران و تیرۆریستێكیش 15 ساڵ حوكم درا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركووك، دوای كۆكردنەوەی زانیاری توانیویانە ژمارەك داواكراو دەستگیر بكەن كە كاری تیرۆریستیان ئەنجام داوە.

عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحیەكان بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركووك، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لە گەڕەكی عەمەل شەعبی شاری كەركووك توانیمان 3 تیرۆریست دەستگیر بكەین بە ناوەكانی (چ.ی .م) و (م.ع.ی) و ( ع.ع.م) كە پێشتر لەگەڵ گرووپە تیرۆرستییەكان كاریان كردووە و داواكراو بوون بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر، دواتریش بۆ دادگا رەوانە كران".

عەمید (سەرحەد) گوتیشی: "تیرۆریستێكی دیكەیش كە چەكداری داعش بوو و پێشتر دەستگیرمان كردبوو، لەلایەن دادگای كەركووكەوە بە 15 ساڵ زیندانی حوكم درا".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار