٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاساییشی كه‌ركووك دوو تیرۆریستی دیكه‌ی ده‌ستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info-  به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاساییشى كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێت دوو تیرۆریستیان ده‌ستگیر كردووه‌ له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو.

نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاساییشى كه‌ركووك به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك و دواى چاودێرییه‌كى ورد هێزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكدا توانییان له ناو شاروچكه‌ى (خورماتوو) دوو تیروریستى داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن به ناوى (س.ك.ا) و (ك.ح.ص)."

نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشى: "ئه‌م دوو تیرۆریسته داواكراون له‌لایه‌ن دادگاى لێكوڵینه‌وه‌ى (دیاله) به پێى ماده‌ى (4)ـى تیرۆر."

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار