"كاتی ده‌وڵه‌تی كوردییه؛ له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕاده‌گه‌یێنرێ"
__2015_09_22_h18m19s19__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- له جیهاندا ده‌نگێك له‌نێو باڵاترین سیاسه‌تمه‌دار و مێدیاكاران و شرۆڤه‌كاراندا بڵند خۆی به‌گوێچكه‌ی گه‌لاندا ده‌چرپێنێ و ده‌ڵێ، "كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و تا دێ له ده‌وڵه‌تی كوردی نزیك ده‌بینه‌وه، چونكه كورد ڕێبه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌كه كردووه و، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش پشتگیری ئه‌و هه‌نگاوه‌ن".
ئێستا كات له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد تێده‌په‌ڕێ، چونكه كارته دیپلۆماسییه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌هێزن و پێگه‌ی پێشمه‌رگه و دیپلۆماسیه‌تی كورد له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان، تا دێ به‌هێزتر ده‌بێ و كاتژمێری كورد زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی لێ ده‌دات، كه گشتی بۆ دیپلۆماسیه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له یه‌ككاتدا دوو ئه‌ركی سه‌ختی له‌سه‌ر شانه مه‌له‌فی شه‌ڕی دژ به تیرۆر له جیهان كه قائیدی شه‌ڕی سه‌رزه‌وی دژ به داعشه و به‌رپرسی یه‌كه‌می مه‌له‌فی ده‌وڵه‌تی كوردیشه له جیهان، ئه‌ویش 'سه‌رۆك بارزانی'ـیه.
كاتی ده‌وڵه‌تی كوردییه، ئه‌مه ناونیشانی ڕۆژنامه لۆكاڵی و كوردییه‌كان نییه و، قسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانه، قسه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر مێزی گه‌وره‌ی وڵاته زڵهێزه‌كاندا بووه‌ته دیفاكتۆ و زه‌مینه‌سازییشی بۆ كراوه.
ئه‌ورووپاییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و جیهان له‌وه گه‌یشتوون كه ئه‌گه‌ر كورد سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕی دژ به تیرۆر بكات، ئیدی پێگه‌ی تیرۆر له جیهاندا به‌ره و نه‌مان ده‌چێ، به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك قائیدی یه‌كه‌می سه‌رزه‌وی له دژی داعش كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، له‌ئێستادا كورد له هه‌موو كاتدا له ده‌وڵه‌تبوون نزیكه، یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی سه‌رۆك وایكردووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بكات؛ دووه‌میشیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌ك یه‌كه‌م قائیدی سه‌رزه‌وی كه له دژ داعشدا سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی بۆ گه‌لی كورد به ده‌ست هێنا و جیهانی تێگه‌یاند كه پێشمه‌رگه و كورد و كوردستانیان نیه‌تیان بنبڕكردنی تیرۆره؛ بۆیه‌شه ئه‌و سیاسه‌ته زیاتر وای كردووه كه وڵاتانی جیهان په‌له بكه‌ن له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، چونكه بۆ جیهان سه‌لمێندرا كه ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌گه‌ر دروست بێ واته تیرۆر پێگه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا لاواز ده‌بێ، چونكه ئه‌وه كورده وای كرد ئوستووره‌ی داعش بشكێ.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن‌پۆست له یه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانیدا نووسیویه‌تی، كه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌بێ و راده‌گه‌یێنرێ، نموونه‌ی به گوته‌یه‌كی سه‌رۆك هێناوه‌ته‌وه كه له دواسه‌ردانیدا بۆ كۆشكی سپی ڕاگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌بێ.
له‌وه‌ته‌ی (مه‌سعوود بارزانی) وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌كار بووه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژانه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا زیاتر هه‌وڵه‌كانیان چر كردووه‌ته‌وه به ئاراسته‌ی پشتگیریكردن له ده‌وڵه‌تێك به ناوی كوردستان، كه ئه‌مه‌یش به‌هۆی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (بارزانی) ئه‌و زه‌مینه بۆ كورد ڕه‌خساوه.
پێگه‌ی ئینگلیزیی میدڵ‌ئیست نووسویه‌تی، ئیدی كاتی كورده‌كانه، میدڵ‌ئیست له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به مێژوو و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردان كردووه كه خاكه‌كه‌یان كوردستانه و سه‌روی 40 ملیۆن كورد ده‌بن و، گه‌وره‌ترین گه‌لی بێده‌وڵه‌ته و، باسی له‌و سته‌مەیش كردووه كه به درێژای مێژوو سته‌م له‌و گه‌له كراوه؛ به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی كه ئیدی كاتی كوردانه و ده‌وڵه‌تی كوردی دێته بوون و دروست ده‌بێ. ڕۆژنامه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراقی به ده‌وڵه‌تێكی پڕله‌كێشه‌ی نێوان شیعه و سوننه ناو بردووه، به‌ڵام ڕۆڵی گه‌شه‌كردنی پیگه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی كوردی له عێراق و سووریا و توركیا به گه‌وره ناو بردووه و به گه‌لێكی كارای نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی ناو بردووه كه ڕه‌نگه له كاتێكی نزیكدا ئه‌و گه‌له ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت كه گشت ئه‌و پێشوه‌چوونه‌یشی بۆ ڕێبه‌رێكی گه‌وره گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش سه‌رۆك 'بارزانی'ـیه و توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌لی كورد ده‌ستەبه‌ر بكات و گه‌لی كوردی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون بردووه.
له ئاست وڵاتانی زلهێزیشدا چ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا كه دیارترین كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژانه ده‌ڵێن، كه كورد شایه‌نی ده‌وڵه‌ته چ وڵاتانی پێشكه‌وتووی دیكه‌ی جیهان ده‌ڵێن كه پێوه‌ندی دیپلۆماسیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌چێ. له ئاست پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد په‌یامێكی ڕوون هه‌یه، هه‌م هه‌وڵه‌كانی ئۆباما كه دوایی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ (بایدن) و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدانی داعش و پشتگیری لە هه‌رێمی كوردستان، هه‌میش كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه ڕۆژانه لێدوان بۆ پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ده‌ن و هه‌میش ئه‌وانه‌ی كه كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ئه‌و بایه‌خه بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا شیی ده‌كه‌نه‌وه كه گه‌لی كورد ده‌بێ ببێته ده‌وڵه‌ت.
كاندیدێکی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی دابێ، (د. ڕێند پاڵ) له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكرانی كوردستاندا ئاشكرای كردووه، كه ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك ئه‌وا پاڵپشتی لە دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات؛ له‌و گوته‌یەوە ده‌رده‌كه‌وێ كه گه‌لی ئه‌مه‌ریكا تامه‌زرۆی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه، چونكه هه‌روه‌ك (د. ڕێند پاڵ) ده‌ڵێ، داوام کردووە کە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ هێزی پێشمەرگە پڕچەک بکات و پشتگیری له‌و گه‌له ده‌كه‌م تا ببێته ده‌وڵه‌ت.
(پاڵ) لەبارەی پێشمەرگەوە دەڵێت، "هێزی پێشمەرگەی کوردستان باشترین جەنگاوەرن کە لە دژی تیرۆریستانی داعش دەجەنگن و، پێویست ناکات ئەمەریکا هێزی سەربازی لە دژی تیرۆریستانی داعش بجووڵێنێت، بەڵکە پێویستە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ هێزی پێشمەرگە پڕچەک بکات؛ بۆچی لە ڕێگەی شیعەکانەوە لە بەغدا چەک بۆ کورد ڕەوانە بکرێت؟ ئەمە کارێکی هەڵەیە و پێویستە ڕاستەوخۆ چەک بۆ پێشمەرگە بنێردرێت؛ گەلێک چەکی ئەمەریکا لە ئەفغانستان هەن، وا باشترە ئەو چەکانە بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بدرێنە دەستی هیزی پێشمەرگە، زۆر باشترە وەک ئەوەی لە ئەفغانستان ئەو چەکانە کەوتوون و بەکار ناهێندرێن."
(پاڵ) ده‌یشڵێ، كه ده‌وڵه‌تی كوردی به واتای ئۆقره‌گرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێ.
له ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكایشدا ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، هه‌روه‌ك ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌ی' و 'بی' دوو پلانه ستراتیژییه‌كه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكان؛ له یه‌كه‌میاندا كورد سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كێشێ و له دووه‌میشیاندا كار بۆ زه‌وینه‌خۆشیی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه، له به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی كارته شاره‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا نووسراوه كه سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی نزیكدا، چییه و، چۆن پێڕۆی ده‌كات كه گشت ئه‌و سیاسه‌ت له ساڵی 2010 ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكا دایڕشتووه و كاتی جێبه‌جێكردنیشی نزیكه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن‌تایمزیش له نووسینێكدا كه (ئەر‌مسترۆنگ ویلیامز) نووسیویه‌تی ده‌ڵێ، (بارزانی) لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوە، لەلایەن هێزی پێشمەرگەشەوە ڕێزی لێ دەگیرێت، لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش ڕێزلێگیراوە، بەهۆی ئەو سیاسەتە مرۆییانە و دیپلۆماسییە ڕاشکاوانەی گرتوویەتییە بەر.. ئه‌م نووسینه به ڕاشكاوی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ بارزانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ڕوو كه ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاستییه و دروستیش ده‌بێ.
(مایكڵ نایتس) توێژه‌ری سیاسیی ئه‌مه‌ریكایی كه له په‌یمانگای واشنتن بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ، ده‌نووسێ: "كورد له ئه‌مه‌ریكادا دۆستی گه‌وره‌یان هه‌یه و چاوه‌ڕێیش ده‌كرێ له ساڵی 2017دا زیاتر ئه‌مه‌ریكا پشتی كورد بگرێ، چونكه بۆ ساڵی 2017 پێده‌چێ ئه‌مه‌ریكا زیاتر پشتی كورد بگرێ، چونكه دۆستایه‌تیی كورد له ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی به‌رگری و زۆرێك له جومگه‌كانی ده‌سته‌ڵاتدا به‌هێز بووه و چاوه‌ڕوانی زیاتریشی لێ ده‌كرێ."
شا‌و كوردی




