٣٢ قوتابخانه له كه‌مپه‌كانی دهۆکدا كراونه‌ته‌وه

دهۆك -KDP.info- به گوێره‌ی زانیاری ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانیشه 32 قوتابخانه له كه‌مپه‌كاندا بۆ ئاواره‌كان كراونه‌ته‌وه و 6 قوتابخانه‌یش له چیای شنگال ده‌كرێنه‌وه كه گشتی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه كۆمه‌ك كراوه و به‌غدای هیچی نه‌كردووه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ئه‌كره‌م فه‌تاح كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانیشیه له ئه‌نجوومه‌ن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، به داخه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌ران و ته‌ندروستیی به‌غدا كه وه‌ك حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ هیچ كۆمه‌كی كۆچبه‌رانیان نه‌كردووه له‌نێو كه‌مپه‌كاندا كه قوتابخانه بكرێته‌وه و، قوتابیان بتوانن له خوێندن به‌رده‌وام بن؛ به‌ڵام سوپاس بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌ت كه 32 قوتابخانه‌یان له كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكدا كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كاندا دروستكراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارنه‌ی كه له‌وێ نیشته‌جێ بوونه درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئه‌كره‌م فه‌تاح ده‌یشڵێ، 6 قوتابخانه چیای شنگال كراونه‌ته‌وه به‌ڵام داوا له ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه حكوومه‌تی عێراق یارمه‌تیمان نادات و ته‌نیا حكوومه‌تی هه‌رێمه؛ بۆیه فریاری ئه‌و قوتابخانه‌یه بكه‌ون له دابینكردنی كه‌رڤانه و چادر.




