لە سای حكوومه‌تی هه‌رێمەوە 88هه‌زار قوتابیی دەڤەری مووسڵ له خوێندن بێبه‌ش نابن
__2015_09_22_h16m2s42__LB.jpg)
دهۆك -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێ، زیاتر له 88هه‌زار قوتابی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كه ئێستا له هه‌رێمدا نیشته‌جێن له سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه له خوێندن بێبه‌ش نابن و، 170 قوتابخانه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
سه‌یدۆ حسێن تاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ته‌واوی قوتابییه‌كانی سنووری پاریزگای مووسڵ و ناوچه ئازادكراوه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری ته‌واوی كردووین، به پێچه‌وانه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی فیدراڵەوە؛ به‌غدا هیچ یارمه‌تییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووین كه شایه‌نی باس بێت. به‌ڵام له سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمەوە قوتابیان بێبه‌ش نه‌بوون له ساڵی نوێی خوێندن."
سه‌یدۆ ده‌ڵێ، 170 قوتابخانه كراوه‌ته‌وه بۆ خوێندنی عه‌ره‌بی و كوردی كه زیاتر له 88هه‌زار قوتابی هه‌ن و كه بۆ خوێندنی كوردی 31هه‌زار قوتابی و بۆ خوێندنی عه‌ره‌بی 86هه‌زار قوتابی هه‌ن و 3هه‌زار مامۆستایش ئاماده‌ن بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌كان.
ئه‌و گوتیشی كه، ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه قوتابخانه‌ی تاخی به كوردی له شنگالدا بكرێته‌وه وه‌ك پار. سه‌یدۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیی خۆی له حكوومه‌تی به‌غدا ڕاگه‌یاند؛ هاوكات سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه نه‌یهیشتووه قوتابیان له خوێندن داببرێن.
حه‌كیم




