٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داقووق.. هێزەكانی پێشمەرگە گوندێكی دیكەیان لە داعش پاك كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

داقووق -KDP.info-  بەرپرسی ئاساییشی داقووق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە باشووری شاری كەركووك لە سنووری داقووق، گوندێكی دیكەیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە.

موقەدەم (پۆڵا دەلۆ) بەرپرسی هێزەكانی ئاساییشی داقووق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند‌: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی پێشمەرگە توانییان گوندی گەڕەگران كە دەكەوێتە تەنیشت گوندی تەلرابیعە و دەكاتە 13ـیەمین گوندی ناوچەی كاكەییەكان لە باشووری داقووق، لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە".

بەرپرسی ئاساییشی داقووق گوتیشی: "ئەم گوندە ستراتیژی بوو و تیرۆریستان لەوێوە دەبوونە مەترسی بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە كە لەلایەن داعشەوە بۆمبێكی زۆری تێدا چێنرابوو و، لەو گوندەیشدا تیرۆریستان دەیانتوانی گورز بوەشێنن، بەڵام خۆشبەختانە بە بێ زیانی گیانی، ئەم گوندە هاتە ئازادكردن".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار