٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای جەژن دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بڕیارە دوای جەژنی قوربان دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز بکرێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان (ھیڤا حاجی میرخان)بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، پێش جەژنی قوربانی تەنھا پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابینکراوە و مووچەی ھیچ وەزارەتێکی دیکەی مانگی تەمووز دابەش ناکرێت تادوای جەژنی قوربان.
(ھیڤا حاجی میرخان) گوتیشی، بڕیارە دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە بکرێت بەگوێره‌ی ئەو خشتەی لەلایەن وەزارەتی داراییه‌وه‌ دادەنرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار