لیژنه‌ی باڵای جینوساید دەچنە كۆنفراسەکەی 'لاهای'
__2015_09_21_h19m46s8__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدی كوردانی ئێزدی رایده‌گه‌ینێت، له‌مانگی یازده بڕیاره لیژنه‌ی باڵای جینوساید به‌شداری كۆنفراسێك بكه‌ن له لاهای كه 123 وڵات به‌شدار ده‌بن.
(حوسین قاسم حەسوون) ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدكردنی كوردانی ئیزدی و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له مانگی 11ـی ئه‌مساڵ كۆنفرانسێك له شاری لاهایدا دەگیرێت، به به‌شداری 123 وڵات كه ئه‌ندامن له دادگای باڵای تاوانه‌كاندا و، وه‌كو لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینوسایدكرانی كوردانی ئێزدی به‌شداری ده‌بین له‌م كۆنفرانسه و چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته‌له كونفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌بێت و، داوای ماف و یارمه‌تی بكه‌ین.
(حوسێن قاسم) گوتیشی: "دوای سه‌ردانی كردنی (ئۆكامبۆ) سه‌رۆكی پیشووی داواكاری گشتی له دادگای تاوانی نێودهوڵەتی له شاری لاهای بۆ هه‌رێمی كوردستان و دانیشتنی له‌گه‌ڵ بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵێك پێشنیاری داوه به‌ئێمه له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و كوردانی ئێزدی بۆ یارمه‌تیمان هاتبوو."
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدكردنی كوردانی ئێزدی دەیشڵێت: "كه‌یسه‌كانی جینوساید نه‌ك ته‌نها یاسا فشاری له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵكو سیاسه‌تیش فشاری خۆی هه‌یه له‌ته‌ك یاسا، به ههردووكهوه بۆیه، ئێمه پیویستیمان به (ئۆكامبۆ) و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیتیی ئه‌وروپاش هه‌یه یارمه‌تیمان بده‌ن له لایه‌نی سیاسیه‌وه تا گوشار دروست بكه‌ن و ئه‌م كه‌یسه بێته قه‌بووڵكردن له دادگای نێوده‌وڵه‌تی له شاری لاهایدا."
نەشوان بەرزنجی




