راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی پێنج لایه‌نه‌كه

هه‌ولێر-KDP.info- له‌سه‌ر بڕیاری هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/9/2015 له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رانی ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌ر پێنج حیزبی كوردستانی (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) كۆ بوونه‌وه.
له كه‌شێكی راشكاوانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆی ئه‌و كێشانه كرا كه له راگه‌یاندندا به شێوازی جۆاراوجۆر و گرژانه ره‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا نائومێدی به‌خشیوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه. هه‌رچه‌نده راگه‌یاندن ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی سیاسیه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری ناكۆكیه‌كاندا گوتاری خۆی داده‌رێژێ به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه راگه‌یاندن پشتگیری كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان بكه‌ن و زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیشی بكه‌ن تا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌ره‌و ئاكامی ئه‌رێنی بڕۆن و موژده به‌خش بن بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌یشتن به رێكه‌وتن.
راگه‌یاندنی ئه‌م پێنج حیزبه رۆڵی خۆیان ده‌بینن له هێوركردنه‌وه‌ی كۆی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پرنسیپه نیشتمانییه‌كانی ته‌بایی و یه‌كگرتوویی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و شكۆی میلله‌ته‌كه‌مان و گیانی به‌رگری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و شكۆمه‌ندی شه‌هیدانی كوردستان. وێنه‌ی كورد له دونیادا و له پارچه‌كانی تری كوردستان له حاڵه‌تی شكست و لاوازی نیشان نه‌ده‌ن، به‌ڵكو رووی شارستانی و ئه‌و وێنه شكۆمه‌نده نیشان بدرێ كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش دروستی ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خۆیان و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه داوا له هه‌مووو هاوكاره‌كانیان له راگه‌یاندن و ده‌زگاكانی میدیا له كوردستاندا ده‌كه‌ن په‌یڕه‌وی له میكانیزمه‌كانی كاری میدیایی هاوسه‌نگ و ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی بكه‌ن وهێرشی راگه‌یاندن رابگیرێت و هه‌ر گوتارێك له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و گروپ و لایه‌نێكه‌وه كه خزمه‌تی ئه‌م ئامانجانه نه‌كات دوور بخرێته‌وه‌و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی دژی یه‌كتر به‌كار نه‌هێنرێ.
كۆبوونه‌وه‌كه پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی قوربان له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و گه‌رده‌ن ئازادی ده‌خوازێ و هیواداره هه‌رچی زووه كێشه سیاسیه‌كان به سازانی هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن و ئیتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بایه‌خدان به ژیانی خه‌ڵك و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به تایبه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێخه‌ی خه‌ڵكیان گرتووه. له‌م قۆناغه‌شدا به تایبه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌ركی ژماره یه‌كی هه‌موومان بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی گه‌یشتن به ئامانجی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان رۆشنتر بێته‌وه.




