"ههناردهی نهوتی ههرێم گهیشتووته 700ههزار بهرمیل له ڕۆژێكدا"
__2015_09_21_h16m59s34__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەكان دەڵێ، ههناردهی نهوتی ههرێم رۆژانه گهیشتووهته 700 ههزار بهرمیل و ئهم ههوڵهیش جێگهی دڵخۆشییه بۆ سهركهوتنی ئابووری ههرێم.
(بەیار دۆسكی) ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دووای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەو دەسەڵاتەی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و حكوومەت بەخشی كە بتوانن نەوتی هەرێم بە شێوەیەكی سەربەخۆ هەناردەی بەندەری جەیهان بكەن و بیفرۆشن، هەموو هەوڵ و هەنگاوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و حكوومەتی هەرێم بەو مەبەستە بووە كە بتوانن لە ڕێگەی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتەوە تەواوی بوودجە و مووچەی هەرێم دابین بكەن. هەربۆیە هەموو هەوڵێك خراوەتە گەر بۆئەوەی ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرزترو بەرزتر بكرێت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەكان گوتیشی "ئێستا ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە 700هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەم ڕێژەیەش جێگەی دڵخۆشییە، ئومیدەوارین ئەم هەنگاوانە سەركەوتوو تر بێت و زیاتریش بەرەو پێش بچێت."
(دۆسكی) ئاماژەیشی دا كە: "هەروەك ئاشكرایە نرخی نەوت لە جیهان دابەزیوە، بۆیە پێم وایە ئەگەر ڕێژەكە بەرزتر بكرێتەوە، ئەوا دەتواندرێ بەبێ كێشە مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت. ئەم هەنگاوانەش هەرێمی كوردستان بەرەو سەربەخۆییەیرکی تەواوی ئابووری دەبات و داهاتی هەرێم لەو ڕێژەیە زیاتر دەبێت كە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا."
ڕوونیشی كردەوە كە: "ئەگەر نرخی نەوت لە جیهان بەو شێوەیە دانەبەزیبا ئەوا هەرێم ئێستا سەركەوتنی تەواوی لە پرۆگرامی سەربەخۆیی ئابووری بەدەست هێنابوو. هەرچەندە سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت مافێكی دەستووری و یاساییی هەرێمە، پێشم وایە سەربەخۆیی هەرێم بەبێ سەربەخۆیی ئابووری نابێت."
سەرباز واحید




