٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له ‌شنگالدا داعش بڕستی لێ براوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوون، چونکە تیرۆریستان ئەوانەی لەسنوری شنگال ماون، خەڵکی ناوچەکەن و تیرۆریستی بیانی زۆر کەمن.

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال (قاسم سمێر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە بە ورەیەکی پۆڵایینەوە بەرگری لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەکەن و، تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوونە، چونکە داعشی بیانی زۆر کەم بوونە و، ئەوانەی ئێستا لەوێن زۆرینەی خەڵکی ناوچەکەن."
(قاسم سمێر) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش وەکو جاران نەماون و، ئێستاکانێ کەم ھێرش دەکەن و، زیاتر ھاون دەگرنە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەگە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار