فوئاد حوسێن: پێنج لایه‌نه‌كه به‌ڵێنیان دا، ئیتر لە ڕاگه‌یاندنەوە هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كدی

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه گشت لایه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پێنج حزبه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه هێرشی ڕاگه‌یاندن بوه‌ستێنرێ.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د. فوئاد حوسێن) له‌پرێسكۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه، كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی پێنج حزبه‌كه (پارتیی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) له هه‌ولێر ساز كرا و، پێشتریش له كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی ڕاگه‌یێندراوێك بڵاوكرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك پابه‌ندی بن و هێرشی مێدیای ڕابگه‌ینرێت، جا بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌موو لایه‌ك باسی كرد كه ئه‌و هێرشانه ڕابگه‌یێنرێت له مێدیاكان، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا نییه و، بڕیاریان دا كه پاڵپشتی حزبه سیاسییه‌كانی خۆیان بن و پاڵپشتی كۆبوونه‌وه‌كان بن.
(فوئاد حوسێن) گوتیشی، كه پێنج لایه‌نه‌كه داوا له ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كانی دیكه و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، كه به‌شێك بن له چاره‌كردنی كێشه‌كان ..هه‌روه‌ها ئه‌و پینج لایه‌نه به‌ڵێنیان دا كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كدی و گوتیشیان كه هه‌ر حزبه و ئازاده له ڕاگه‌یاندنەوە باسی بۆچوونی خۆی بكات.




