باپیر كامه‌لا: سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناوێرێت خۆ له بابه‌ته هه‌ستیار و گرنگه‌كان بدات
__2015_09_21_h16m34s57__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی ئاراسته‌ی سێ یه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناوێرێت خۆ له بابه‌ته هه‌ستیار و گرینگه‌كان بدات، كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی شتی زۆر گه‌وره‌یان له په‌رله‌مان ده‌كرد.
(باپیر كامه‌لا) سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاراسته‌ی سێیه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌رله‌مانی كوردستان نایه‌وێت خۆ له ده‌ركردنی یاسا بدات، كه پێویستی به واژۆ بێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان تا 20/10 خۆ به په‌یڕه‌وی ناوخۆ خه‌ریك ده‌كات تا بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چاره ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نه‌ده‌بوو بابه‌تی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی خه‌ڵك تێكه‌ڵ كرابایه."
گوتیشی: "ده‌بووایه په‌رله‌مان كاری خۆی کردبا، چونكه ئێستا زۆر پرسی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، له‌وانه قه‌یرانی دارایی، كۆچی گه‌نجان و شه‌ڕی داعش، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، په‌رله‌مان ده‌یتوانی قسه له‌سه‌ر بكات و، چاره بكات، به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مان خۆی به په‌یڕه‌وی ناوخۆوە سه‌رقاڵ كردووه، كه هیچ شتێك له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ ڕانه‌وه‌ستاوه و بۆ خه‌ڵك جێگه‌ی بایه‌خ نییه و هیچ له بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت."
ڕابین شێروانی




