تا جهژن كێشهكه چاره دهبێ.. لەبەر چاككردنهوه دوو سهعات كارهبا كهم بووهتهوه

ههولێر-KDP.info- بەڕێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت،ڤ بەھۆی کێشەیەکەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، دوو سەعات کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو جەژنی قوربانی کێشەکە چارە بکرێت.
بەڕێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان (ئومێد ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "کۆمپانیای دانەغاز کاری چاککردنەوە دەکات، بۆیە بووەتە ھۆی ئەوەی لە دوێنێوە ٣٥٠ میگاوات کارەبا کەم بکاتەوە، ئەمەش وای کردووە دوو سەعات کارەبای نیشتیمانی کەم بکرێتەوە."
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، ئەوان باسیان لەوە کردووە چوار ڕۆژ پێدەچێت تاوەکو کاری چاککردنەوە (سیانە) تەواو دەبێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تا جەژنی قوربانی کێشەکە چاره بێت.
(ئەحمەد) ڕوونیشی کردەوە، ئێستاکە نۆزدە بیست سهعات کارەبا دەدرێت؛ پێشتر ٢١ــ ٢٢ سهعات کارەبای نیشتمانی دەدرا.
بڵند ئیبراھیم




