٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دوای جه‌ژن پرۆژه‌ی چاكسازی ڕاده‌گه‌یێنرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ لە شاری ھەولێر گردبوونەوەیەک کرا و، داوا کرا مووچەی پلەباڵاکان بە ڕێژەی ٥٠% کەم بکرێتەوە و، دواتریش یاداشتێکیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و، ئەنجومەنی وەزیرانیش باسی لەوە کرد لەگەڵ چاکسازیدان و، دوای جەژنی قوربان، پڕۆژەی چاکسازی ڕادەگەینن.

(عەلی سیاسی) لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆ داوای دادپەروەریمان کرد لە مووچە کە مووچەی پلەباڵاکان بە ڕێژەی٥٠% کەم بکرێتەوە، چونکە ئێستاکانێ جیاوازییەکی زۆر لە مووچەدا ھەیە و ڕێژەی ھەژارییش بەھۆی قەیرانی دارایی زیادی کردووە.
(عەلی سیاسی) گوتیشی، شاندێکی ئێمە چووە ئەنجومەنی وەزیران و یاداشتێکمان ئاراستەی ئەوان کرد و باسیان لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەن چاکسازی بکرێت و دوای جەژنیش پرۆژەیەکی چاکسازی ڕادەگەیێنن.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار