سبه‌ینێ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دان بە جینۆسایدی كوردانی شه‌به‌كدا دەنێت

مووسڵ -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك ڕایده‌گه‌یێنێت له‌م حه‌فته‌یه‌دا كۆنگریسی ئه‌مریكا جینۆسایدی كوردانی شه‌به‌ك له‌پاڵ پێكهاته‌كانی دیكه ڕاده‌گه‌یێنێ.
(سالم جومعه شه‌به‌ك) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك و نووێنه‌ری كۆتای شه‌به‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی نووێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "دوای گه‌یشتنمان به ئه‌مریكا ڕۆژی 8ـی ئه‌م مانگه بۆ ڕۆژی 9/9 كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ جینوساید و كۆمەڵكوژکرانی گشت نه‌ته‌وه‌كان وه‌كو ئیزدی و كاكه‌یی و مه‌سیحی و توركمان و سابیئه‌ی مه‌ندائین و، هتد له‌نێو بڕیاره كه ناو‌یان هه‌یه جگه له كوردانی شه‌به‌ك بۆیه به‌یارمه‌تی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان) دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ڵێن و هاوكاری خۆیان پێمان دا كه له‌نێو بریاره‌كه ناوی كوردانی شه‌به‌كیش دیاری بكه‌ن."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك گوتیشی: "دوێنێشه‌و په‌یوه‌ندیم پێوه كرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی كۆنگرێس كه بڕیاریان دا ڕۆژی سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌یه تێیدا ناوی شه‌به‌كیش ده‌خرێته نێو بریاره‌كه‌ی كۆنگرێس له‌باره‌ی جینوسایدكرانی پێكهاته‌كان."
(سالم جومعه) گوتیشی: "وه‌كو شه‌به‌ك خۆشحاڵ بووین كه ناومان بچێته نێو بڕیاری كۆمه‌لكوژییەوە وه‌كو گشت پێكهاته‌كانی تر."
نه‌شوان به‌رزنجی




