٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری حەردان فڕۆكە جەنگییەكان زیانی گەورەیان بە داعش گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

 

حەردان-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری حەردان رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە میحوەرەكەی ئەوان هیچ هێرشێكیان نەكردووە، بەڵام فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.

چەند كەناڵێكی راگەیاندن هەواڵی ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە كە لە میحوەری حەردان هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێك شكێندراوە، لەم بارەیەوە فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری حەردان (هاشم سیتەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو هەواڵە راست نییە و هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەكی داعشیان لەو میحوەرە كردووەتە ئامانج و زیانی زۆریشیان پێ گەیاندوون".

(سیتەیی) گوتیشی: "جگە لە زیانی ماددی، داعش كوژراو و برینداریشیان زۆرە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاماری تەواومان بە دەست نەگەییشتووە".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار