150 خێزانی دیكه گهڕانهوه سهعدیه
__2015_09_20_h17m34s20__LB.jpg)
سەعدیە-KDP.info- بەپێی زانیاریەكانی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا، دوێنێ شەممە 20ـی ئەیلوول 150 خێزانی دیكه بۆ ناحیهی سهعدیه گهڕاونهتهوه.
(عامر ڕەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكانی ناحیەی سەعدیە كراوە بە بەرنامە، وا دیارە ئەم بەرنامەیە تا ڕادەیەك سەركەوتوو بووە، چونكە ماوەماوە كۆمەڵە خێزانێك دەگەڕینهوه. خەڵكی لە ڕووی دەرونی و جەستەییەوە زۆر بێزار بووە لە ئاوارەیی و دەربەدەری و نەهامەتییەكان، ئەمەش یەكێكە لەو هاندەرانەی كە خەڵك بە هەرشێوەیەك بێت ڕازی بێت بگەڕێتەوە ماڵ و شارەكەی خۆی."
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا ڕونیشی كردەوە كە" لە یەكەم هەنگاوی ئەم بەرنامەیەدا زیاتر لە دووسەد خێزان گەڕاونەتەوە و، پاشان160 خێزانی تریش گەڕانەوە. دوێنێش 150 خێزانی تر گەڕاونەتەوە بۆ ناحیەی سەعدیە. ئەم هەنگاوانەی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان دەكرێ بكرێت بە هەنگاوی گەورەتر بۆ گەڕانەوەی تەواوی خەڵكی ئەم ناوچانە."
(ڕەفعەت) پێوەست بە ڕەوشی ئێستای ناحیەی سەعدیە گوتی: "ئێستا ڕەوشەكە هێورتر بووەتەوە لەچاو چەند مانگی ڕابردوو، چونكە پێشتر حەشدیشەعبی هەڕەشەی جۆربەجۆری لە خەڵكە گەڕاوەكە دەكرد، ئەو خێزانانەی دەگەڕانەوە زیاتر ترسیان لە هێزە ئەمنیەكانی عێراق و حەشدیشەعبی هەبوو، لە سەرەتای گەڕانەوەیشدا چەند ڕووداوێکی نەخوازراو لە سەعدیە بەسەر خێزانە گەڕاوەكاندا هات لەسەر دەستی حەشدیشەعبی. خەڵكی زۆر نەهامەتی و ئازی چەشتووە لە ئاوارەییدا، بۆیە ڕازیە بگەڕێتەوە بۆ شارەكەی خۆی ئەگەر هەرچیەكی پێ بكرێت."
سەرباز واحید




