"له دهۆك قه‌یرانی غاز دروست نه‌بووه.. كێشه‌ی سووته‌مه‌نی چاره ده‌كرێ."

دهۆك -KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند، به دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌ك له دهۆك، كێشه‌ی سووته‌مه‌نی چاره ده‌بێت و قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له دهۆك دروست نابێته‌وه.
(فه‌هیم عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌ك كێشه‌ی كه‌مبوونی سووته‌مه‌نی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش له سنووری پارێزگای دهۆك چاره ده‌كات، كه ئه‌وه یه‌ك له داخوازییه‌كانی ئێمه‌یش بووه، پێش ماوه‌یه‌ك كه سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) هاته دهۆك و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا كۆ بوویه‌وه؛ یه‌كێك له داخوازیه‌كانی ئێمه بوو، چونكه تا پاڵاوگه‌یه‌كی مۆدێرن له دهۆك دروست نه‌كرێت كێشه‌ی سووته‌مه‌نی نابڕێتەوە، بۆیه به دواداچوونێكی باش له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه دروست بكرێت، چونكه به هۆی نه‌بوونی پاڵاوگه له سنووری دهۆك زۆرجار تووشی كێشه ده‌بووینه‌وه.
گوتیشی: ئێستا له هه‌ندێك شوێنی هه‌رێمی كوردستان باس له قه‌یرانی غاز ده‌كرێت، به‌ڵام له سنووری دهۆك هیچ قه‌یرانێكی غاز نییه و وه‌ك جاران له غازفرۆشییەکاندا هه‌یه".
ڕابین شێروانی




