كوردانی شه‌به‌ك داوایان له ئه‌مه‌ریكا كرد ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بدرێته پێشمه‌رگه
__2015_09_20_h16m12s46__LB.jpg)
واشنتن -KDP.info- سالم شه‌به‌ك سه‌رۆكی شاندی كوردانی شه‌به‌ك له دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای واشنتن ڕایگه‌یاند كه پێویسته ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بدرێته پێشمه‌رگه؛ هه‌روه‌ك گوتیشی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان ئیدی ناچینه‌وه سه‌ر مووسڵ.
شاندێكی باڵای كوردانی شه‌به‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی (سالم محه‌مه‌د شه‌به‌ك) له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكان و له‌وێدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی كۆشكە سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رگری و به‌رپرسانی دیكه‌ی سه‌ربازی و سیاسی كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی شانده‌كه سالم شه‌به‌ك له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند كه، پێشمه‌رگه به‌رگرییەکی زۆری له شه‌به‌كه‌كان كردووه؛ به‌رگری ته‌واوی له شه‌به‌ك و مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان له مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه كردووه و، ئیمه ده‌مانه‌وێ ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بدات به پێشمه‌رگه چونكه ته‌نیا له‌ژێر چاودێریی پێشمه‌رگه‌دا گیانمان پارێزراو ده‌بێ، چونكه پێشمه‌رگه سه‌داسه‌د سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌ده‌ست هیناوه جا خۆ پێویسته چه‌كی باشی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌رده‌وام له سه‌ركه‌وتندا بێ.
سالم شه‌به‌ك گوتیشی كه سەدا98ی شه‌به‌ك ئاواره بوونە، به‌ڵام ئێمه له كوردستانداینە كه هه‌رێمی كوردستان خاكی خۆمانه و ئێمه كوردی ڕه‌سه‌نین هه‌ست به‌ئاواره‌ی ناكه‌ین له خاكی خۆماندا؛ ئه‌و گوندانه‌ی كه لێیه‌وه‌یشی هاتووین بۆ هه‌رێم گوندی كوردستانین و هی خۆمانه كه ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه ئیدی ناچینه‌وه سه‌ر مووسڵ و یه‌كڕاست ئێمه خۆمان ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه داوامان له ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كرد كه ئه‌مه له‌به‌ر چاو بگرن.
سالم شه‌به‌ك ده‌یشڵێ، سه‌رۆك بارزانی ڕه‌مزی میلله‌تی كورده و له‌باره‌ی خه‌مخۆری سه‌رۆك بارزانی بۆ كوردانی شه‌به‌ك و ئێزدی و مه‌سیحی به واشنتنمان ڕاگه‌یاند كه ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ ناوچه‌كانمان به ئه‌مان ڕابگرێ و به‌رگریمان لێ بكات چونكه ئه‌و خه‌مخۆری هه‌موومانه.گوتیشمان كه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا زیاتر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌بێ چه‌كیش ڕاسته‌وخۆ بده‌نه پێشمه‌رگه و ئه‌وانیش به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ئێمه هاوڕا بوون.




