شه‌قامه‌كانی پایته‌خت قیڕتاو ده‌كرێنه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تا پێش هاتنى وه‌رزى زستان و باران هه‌ڵمه‌تى چاككردنه‌وه‌ى شه‌قامه سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر به خێرایی و به دواداچوونێكى باش به‌ڕێوه ده‌چێ و، هه‌وڵى دابینكردنى بوودجه‌ى پێویستیش به ئاكام گه‌یشتووه.
هه‌ڵمه‌تى چاككردنه‌وه‌ى (سیانه) شه‌قامه سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نرا، كه سه‌ربارى هه‌بوونى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه ئه‌مڕۆ ڕووی له هه‌رێم كردووه، به‌ڵام پێش جه‌ژن هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ست پێده‌كات و دواى جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌م پرۆژه‌یه نزیكه‌ى 18هه‌زار ته‌ن قیرى بۆ ئاماده كراوه كه ده‌توانێت 11هه‌زار مه‌تر دووجا له شه‌قامه‌كانى پایته‌خت چاك بكاته‌وه .
پارێزگارى هه‌ولێر نه‌وزاد هادی سه‌رباره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته ڕایگه‌یاند كه، تا پێش هاتنى وه‌رزى زستان و، باران ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به خێرایی و، به دواداچوونێكى باش به‌رێوه بچێت و، دووپاتیشى كرده‌وه كه قه‌یرانى دارایی په‌كى زۆربه‌ى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى خستووه، له‌وانه‌ش به‌رانامه‌ى قیرتاوكردن له سنوورى پارێزگا كه ساڵانه بڕى پتر له 3ملیۆن مه‌ترى دووجا به‌رنامه‌ى قیرتاوكردن جێبه‌جێ كراوه و بۆ ئه‌م به‌رنامه‌ى ئێستاش هه‌وڵى دابینكردنى بوودجه‌ى پێویست به ئاكام گه‌یشتووه و، هیوادارین به هه‌ماهه‌نگى لایه‌نى په‌یوه‌ندار و له ماوه‌یه‌كى كه‌م كه‌موكووڕیى شه‌قامه‌كان و، گرفته ته‌كنیكییه‌كان چاره بكرێن .




