٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیس و ئاسایش، لە کوژرانى سەرۆکی دادگای شەرعیی کەرکووک دەکۆڵنەوە

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك  -KDP.info- بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک رایگه‌یاند، کە ئەم بەیانییە تەقە لەسەرۆکی دادگای شەرعیی کەرکووک کرا و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

عەمید (سەرحەد قادر) بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ لە جادەی قودسی کەرکووک، سەرۆکی داگای شەرعیی کەرکووک (ئیبراھیم خەمیس) لە کاتی چوونی بۆ دەوام، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوه‌وه‌ تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا خۆی و دوو پاسەوانی گیانیان لە دەست داوە."

(سەرحەد قادر) گوتیشی، لەئێستادا پۆلیس و ئاسایش، لەو کردە تیرۆریستییە و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەکۆڵنەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار