ئه‌مه‌ریكا ددانی به‌م شكسته نا
__2015_09_17_h19m15s18__LB.jpg)
ئه‌مه‌ریكا-KDP.info-ژه‌نه‌راڵ (لۆید ئۆستن) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوین، ددانی نا كه له‌راهێنانی چه‌كداره میانڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا شكستیان برد.
ژه‌نه‌راڵ (لۆید ئۆستن) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوین رایده‌گه‌ینێ، چه‌كدارانى میانڕه‌یى ئۆپۆزسیۆنى سوریا كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه، ته‌نیا چوار یان پێنجیان له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعدا له سوریا شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن.
ئۆستن له گوته‌یه‌كدا كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ییشی دا، یه‌كه‌م وه‌جبه له چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا كه ژماره‌یان په‌نجاو چوار چه‌كدار بوو، كۆتاییان به مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان هێنا و له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووزى رابردوودا گه‌ڕانه‌وه سوریا و پاشان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى به‌ره‌ى نوسڕه كه باڵى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌یه له سوریا هێرشیان كرایه سه‌ر و هه‌ندێكیان ده‌ستگیركران و هه‌ندێكیشان كوژران و ئه‌وانه‌ى دیكه‌یش به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته بڵاوبوونه‌ته‌وه و ته‌نیا چوار پێنجێكی له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا ماونه‌ته‌وه.




