داعش 42 منداڵی گولله باران كرد
__2015_09_17_h18m28s8__LB.jpg)
مووسڵ -KDP.info-ئه‌مڕۆ له شارى مووسڵدا تیرۆریستانى داعش دوو ئه‌فسه‌ریان سه‌ر بڕى و، 42 منداڵیشیان گولله‌باران كرد.
(سه‌عید مه‌موزینى) بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆرستانی داعش دوو ئه‌فسه‌ری سوپاکەی جارانی عێراقیان سەر بڕیوە؛ ره‌مزی محەمەد عەلی و، یه‌زن مازن، وەختی خۆی عه‌قیدی سوپای عێراق بوون؛ داعش ئەگەرچی تۆبەیشی پێ دادابوون، بەڵام هەتا سەریانی نەبڕی لێیان نەبووەوە."
(مه‌موزینى) دەیشڵێت: "هه‌ر ئه‌مرۆ تیرۆرستانی داعش، (فازڵ محەمەد)ە برینپێچیان كردووه به به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ره‌قۆش؛ کابرا کوردە شەبەکێکی خه‌ڵكی گوندی عومه‌ركانه. ئەو 42منداڵەیشی لە شەڕ هه‌ڵاتبوونەوە، داعش هەرهەموویانی سه‌ری بڕیوە."
نەشوان بەرزنجی




