داعش، چوار سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی لێ كوژرا
__2015_09_16_h20m47s3__LB.jpg)
مووسڵ -KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مۆڵگه داعشەکانی ناو شنگالیان بۆدومان کرد و، چوار سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی داعشیان كوشت.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش ئه‌مڕۆ پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كر سدیقیان لە ناوەڕاستی شاری مووسڵدا گولله‌باران كردووە؛ بەو تۆمه‌تەی لە قسەی ئەوان دەرچووە. دوو كه‌سیشیان سه‌ر بڕیوە له ناوه‌ندی شاری مووسڵدا".
(عیسمه‌ت) دەیشڵێت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان مۆڵگە داعشەکانی نزیك كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شنگالیان بۆردومان کردووە و، چوار سه‌ركرده تیرۆرستی داعشیان کوشتووە؛ سالم عه‌زری و عه‌لی ڕەزەوی و سامر ئه‌حمه‌د یاسین و ئه‌بووئەوڕەحمان.
نه‌شوان به‌رزنجی




