٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەوڵی داعش بۆ هێرشکردنە سەر کەرکووک شکستی برد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك – دوبز (د. كەمال كەركووكی) رایگەیاند، درەنگانی دوێشەو، داعش بە مووشەک بارەگاکانی پێشمەرگەی کردووەتەوە ئامانج، دواتر لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە توندی وەڵامیان درایەوە و، ئەو هەوڵەیان شکستی برد کە مەبەستیان بوو هێرش بکەنە سەر کەرکووک.

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك - دووبز (د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "درەنگانی دوێشەو، داعش لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک ویستیان دزە بکەنە ناوشارەکە، بۆیە یەکەم جار بە موشەک هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە، دواتر بە ئاراستەی شار جووڵەیان کرد، به‌ڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە توندی وەڵامیان درایەوە و ئاگربارانی سەرجەم بنکەکەکانیان کرا، دواتر فرۆکەی هاوپەیمانانیش بارەگاکانیانی باش کوتا، بۆیە هەوڵەکەیان شکستی برد."

هەواڵی پەیوەندیدار