"چوار لایه‌نه‌كه كه‌شێكی وایان هێنا كایه‌وه كه گه‌نج ڕێی هەندەران بگرنه به‌ر"

هه‌ولێر-KDP.info- یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان له ڕاگه‌یێندراوێكدا كه كۆپیه‌كیشی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووه دەڵێ، ئه‌و كه‌شە سیاسیه ناسه‌قامگیرە‌ی به تایبه‌تی چوار لایه‌نه‌كه هێناویانه‌ته كایه، كه دڵی خەڵکی سارد کردووەتەوە، دیسانه‌وه وای كرد سه‌ر ئه‌نجام ڕۆژگارێكی پڕ له نه‌هامه‌تی و بێكاری و شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رۆكی لاوانی بگرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی ڕێگای هات و نه‌هاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له به‌رده‌م ئه‌و توێژه كرده ئه‌مری واقیع.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌كه:
جارێكی دیكه كۆچی به‌كۆمه‌ڵی لاوان؛ لاوانی شووره‌پۆڵایین
پاش ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ده‌كان به‌دواوه به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، تا ساڵانی 2000 كۆچی به‌كۆمه‌ڵی لاوانی باشووری كوردستان بۆ هه‌نده‌ران بووه دیارده‌یه‌كی به‌رچاو و به هه‌زاران لاوی كورد، ڕێگای دژواری هاتونه‌هاتی گرته به‌ر، سه‌دان قوربانیان دا و بوونه مانشێتی هه‌واڵی سه‌ره‌كیی ڕۆژنامه‌كانی جیهان، له‌گه‌ڵ ڕووخانی ڕژێمی به‌عس هه‌لومه‌رجێكی جێگیری سیاسی و ڕه‌وشێكی گونجاوی ئابووری وای كرد كۆچی پێچه‌وانه ده‌س پێبكاته‌وه و باشووری كوردستان بووه ناوچه‌یه‌كی ئارام و پڕجموجۆڵی ئابووری و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینی.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه بۆ ماوه‌ی ده‌هه‌یه‌ك تا ڕاده‌یه‌ك سه‌قامی دایە ژیانی ئه‌و توێژه، به‌ڵام به داخه‌وه له‌گه‌ڵ بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌شوهه‌وا سیاسییه ناسه‌قامگیره‌ی به تایبه‌تی چوار لایه‌نه‌كه هێناویانه‌ته كایه‌وە، كه وێنه‌یه‌كی بێهیوایی و بێئومێدیی دروست كرووه، دیسانه‌وه وای كرد سه‌رئه‌نجام ڕۆژگارێكی پڕ له نه‌هامه‌تی و بێكاری و شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رۆكی لاوان بگرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی ڕێگای هاتونه‌هاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له به‌رده‌م ئه‌و توێژه كرده ئه‌مری واقیع.
لاوانی ئازیز!
ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م چاره‌نووسی ئاینده‌یه‌كی پڕ له ئومێدایه و له ئاستی نزیكبوونه‌وه له خه‌ونی له‌مێژینه‌ی كورد، كه سه‌ربه‌خۆییه هه‌نگاوی گرنگ و گه‌وره‌ی بڕیوه، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه شه‌ڕێكی ناڕه‌وا و داسه‌پاو به‌رۆكی گرتووینە و به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و لاوی شووره‌پۆڵایین قه‌ڵغانی سنووره‌كانی كوردستانن، هه‌زارانی تریش به خوێنی گه‌شیان، ئاسایش و ئۆقرەیان بۆمان دابین كردووه، ئه‌و بارودۆخه لێمان ده‌خوازێت به گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ستكردن به مه‌سئوولیه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی كۆچكردن و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی شوێنی ژیان له بنه‌ما هه‌ره ساده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤە.
ئێمه پێمان وایه داواكارییه‌كانی لاوان، له ده‌سته‌به‌ری دوارۆژێكی ڕۆشن، دابینكردنی هه‌لی كار، بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه و موماره‌سه‌كردنی مافی کەسێنی، ئازادیی ته‌واو، كۆمه‌كی و پشگیریی مادی و مه‌عنه‌وی لێیان، کە دەبێ حکوومەت بیکات، شتانێك نین قابیلی گفتوگۆ و مه‌رجدارکردن بن. پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌له بكات له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاریه‌كی گونجاو له به‌رگرتن به‌و كۆچه كاره‌ساتاویه و سوود له‌و په‌یوه‌نده فراوانه نێوده‌وڵه‌تییه وه‌رگرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه. هاوكات په‌له بكات له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و نیشه‌حێبوون و پرۆژه‌ی قه‌رزی بچووك.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا به‌بیر لاوانی خۆشه‌ویستی دێنینه‌وه، كه بارودۆخی باشووری كوردستان، به به‌راود به پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هێشتا باشتره و ده‌كرێت پشوودرێژی و دان به‌خۆداگرتنی كورد په‌روه‌رانه و خۆراگری نیشتمانیانه وه‌ك ئه‌و لاوه پێشمه‌رگه دلێرانه‌ی كه به‌ره‌كانی جه‌نگیان گرتووه، هانمان بدات تا ئەو قۆناغه سه‌خته‌یش بەڕێ بکەین و له خاك و وڵاتی خۆماندا بژیین و له‌بری ئه‌وه‌ی ببینه نموونه‌ی چاولێكه‌ری بۆ پشتكردنه وڵات، وێنه‌ی گه‌نجێكی وڵاتپارێزی به‌رگریكار له ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان نیشانی هه‌موو جیهان بده‌ین.
خورتانی وڵات
ئه‌م بارودۆخه‌ی ژیانی ئێوه هه‌موومانی خه‌فه‌تبار كردووه، داواكارین به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كان چڕ بكه‌ینه‌وه له پێناو دانانی سنوورێك بۆ جێهێشتنی وڵات و، به ئه‌ندازه‌ی جه‌نگی تیرۆرستانی داعش به‌ته‌نگ چاره‌سه‌ری ڕه‌وشه‌كه‌وه بین، ئومێدیش به پاشه‌ڕۆژ گه‌شه و، وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك ده‌فه‌رمێ كورد ئیتر نابێته‌وە هاووڵاتی پله‌دوو و كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی پارێزراو ده‌بێت.
بژی كورد بژی كوردستان
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌ل و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان




