٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له ‌باشیكدا پێشمه‌رگه‌ 22 داعشیان كوشت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-ھێزی پێشمەرگە وەها بنکە و بارەگا داعشەکانی میحوەری باشیکیان کوتا، ٢٢ تیرۆریستیان لێیان کوشتوبڕ کرد.

(سەعید مەموزینی) بەپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە مۆڵگە داعشەکانی میحوەری باشیک و ناحیەی بەرتلەی تێر تۆپباران کرد و، 22 تیرۆریستی داعشی کوشت و شەشی دیکەیشی لێ بریندار کرد و، سێ ئۆتۆمبێلیشی لێیان سووتاند."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، داعش ئەمڕۆ نیازیان وا بوو لە گوندێکی نزیک گەیارەوە ھێرش بکەنە سەر عەشیرەتی جبووری، بەڵام بە توندی لێیان هاتنەوە دەست و، ١٦ تیرۆریشتیشیان لێ کوژرا و، ڕایان‌کردەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار