پێنج لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن.. دوانیوه‌ڕۆیش كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- پێنج لایه‌نه‌كه(پارتی، یه‌كێتی، گۆران، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ)، ئه‌م به‌یانییه كۆ بوونه‌وه و له‌سه‌ر جه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون. سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كه زۆر ئه‌رێنی بووه، پاش پشوویێكی نێوانیان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانیاندا ده‌رباره‌ی چه‌ند خاڵێكی دی ڕێك بكه‌ون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبووه‌ی پێنجقۆڵیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سیستمی حوكمه له هه‌رێمدا، له گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له كه‌شێكی ئارام و ئه‌رێنیدا گرتوگۆیان كرد و له‌باره‌ی چه‌ند خاڵێكش ڕێككه‌وتوون، هه‌ڵبه‌ت دوای پشوویێك و ناخواردنی شاندی ێنج لایه‌نه‌كه، جارێكی دی كۆ ده‌بنه‌وه و جاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه، له‌م گه‌ڕه‌یشدا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له نێوانیاندا بێته ئاراوه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دی ڕێكبكه‌ون.




