هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی لێپێچینه‌وه له مالیكی، شكستی برد

به‌غدا -KDP.info- (خه‌سرۆ گۆران) ده‌ڵێ، هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار كه ده‌یانه‌ویست ناوی سه‌رۆك بارزانی) بۆ پرسی شنگال و مووسڵ بهێنن و، واژۆیان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی لێپێچینه‌وه له (مالیكی) ده‌كرد سه‌ری نه‌گرت و، پێشمان راگه‌یاندن كه قبووڵ ناكه‌ین بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه ناوی سه‌رۆك ببرێت. (ڕێناس جانۆ)یش جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و سه‌رناگرێ و سه‌ریشی نه‌گرت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق (خه‌سرۆ گۆران) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێ، "هه‌وڵی په‌رله‌مانتارێك شكستی برد كه ده‌یویست واژۆی په‌رله‌مانتاران كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بانگهێشتی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت و 31 واژۆی كۆ كردبووه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئێمه لێی هاتینه ده‌نگ و به نووسراوێك كه ئاراسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدارمان كرد پێمان راگه‌یاندن ئه‌مه جێگه‌ی قبووڵ نییه، چونكه له ڕووی یاساییه‌وه ته‌شهیره به سه‌رۆك و، به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین كه بۆ تاوتووكردنی چۆنیه‌تیی داگیركردنی شنگال و مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناوی سه‌رۆك بێ، چونكه دیاره كێ هۆكار بووه.. ئاخر بۆ په‌رده‌پۆشكردنی (مالیكی) ده‌یانه‌ویست ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام رێمان لێگرتن و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
(ڕێناس جانۆ) ڕێك له‌و كاته قسه‌ی بۆ كردین كه هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌بوو ده‌یانه‌ویست بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی (مالیكی) واژۆ كۆ بكه‌نه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (ڕێناس جانۆ) وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌وڵه هیچ دریچه‌یه‌كی یاسایی و دروستی نییه، هاوكات شكست ده‌خۆن، چونكه تازه ڕاپۆرتی كه‌وتنی مووسڵ ته‌واو بووه و ناوی تاوانباره‌كه‌یش به ئاشكرا دیاره و هێشتا سزای ئه‌و تاوانباره نه‌دراوه، كه‌چی ئه‌وانه ئه‌م هه‌وڵه ده‌ده‌ن بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی (مالیكی).
(ڕێناس جانۆ) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ئاماژه‌یشی دا: "ژمارەی ئەو ئیمزایانەی کۆ کراونەتەوە 31 ئیمزان و ھەموویشی لایەنگری (مالیكی)ن، له‌وانه‌ی به ئاشكرا دژایەتیی کورد دەکەن و، مەبەستیشیان بۆ تۆڵەکردنەوەیەکە لە بەرانبەر ئەوەی مووسڵ‌یان ڕاده‌ستی داعش کرد كه (مالیکی) ھۆکاری سەرەکی بوو."
(ڕێناس جانۆ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دڵنیایی دا کە: "ئه‌و هه‌وڵانه سەر ناگرن؛ له ڕوانگه‌ی یاسایی و سیاسییشەوه ئه‌وانه هەر سەر ناکەون؛ چونکە تاوەکو ئێستا ئەوانەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵن دادگایی نەکراون، با جارێ ئەوان دادگایی بکرێن دواتر باسی شنگال بکەن. ئەمەی کراوە مەبەستێکی سیاسییە و، ھیچی تری لە پشتەوە نییە."
(جانۆ) ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه هه‌وڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌رله‌مانتاره ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكستی (مالیك)یه كه مووسڵی ڕاده‌ستی داعش كرد.
لای خۆییشه‌وه ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (موحسین سەعدوون) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھۆکاری کۆکردنەوەی ئەو ئیمزایانە، مەرامی سیاسیی لە پشتەوەیە و دەزانن (نووری مالیکی) ھۆکاری سەرەکیی کەوتنی مووسڵ بووە، بۆیە دەیانەوێت بەم ڕێگایە تاوانەکەی (مالیكی) پەردەپۆش بكه‌ن."
(موحسن سەعدوون) گوتیشی، كۆی عێراقییه‌كان ده‌زانن و بۆیشیان ده‌ركه‌وتووه كه،(نووری مالیکی) خۆی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ و شنگال و دەشتی نەینەوا بووە.
بڵند ئیبراهیم




