"كاتێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سته‌واژه‌ی كاری 'ساخته' بۆ جێگره‌كه‌ی به كار دێنێ، واتایه‌ك بۆ نیه‌تپاكی نامێنێته‌وه"

هه‌ولێر--KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان (د.جه‌عفه‌ر ئێمینكی) دڵنیایی دا كه، یاساى سەرۆکایەتیى هەرێم هەمواریش بکرێتەوە کارى پێناکرێت. نیگه‌رانیشه له‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سته‌واژه‌ی كاری ساخته‌ی له به‌رانبه‌ر به كارێكی ئاسایی و یاسایی ئه‌ودا وه‌ك جێگر به كار هێناوه و، رایگه‌یاند: "من جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانم و ئه‌وه‌ی كردوومه، به‌پێی یاسا كردوومه و به دزییه‌وه نه‌مكردووه، بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش شیاو نییه وه‌ها قسه‌یه‌ك بكات".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان (د.جه‌عفه‌ر ئێمینكی) له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'ئێن ئارتی'دا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سبه‌ی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ساز بدرێ، چونكه بنه‌ماكه‌ی ڕاست نییه و له ده‌ره‌وه‌ی سازانه، نایاساییه و كاری پێ ناكرێ.پێشتر و له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كاندا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كان، له سۆنگه‌ی پێویستیی مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ چوار ساڵ و له وه‌ها دۆخێك‌دا به زه‌رور ده‌بینن، به‌ڵام دواتر له به‌ڵێنه‌كه‌یان په‌شیمان بوونه‌وه.
ده‌رباره‌ی داواكه‌یشی له ئه‌نجوومه‌نی شوورا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئه‌و ده‌ڵێ، خۆ من به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی پێم دراوه، موماره‌سه‌ی كاری پیشه‌یی خۆمم كردووه و، ته‌نانه‌ت ڕاوێژم به ئه‌نجوومه‌نێك كردووه كه ڕۆڵ ده‌بینێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه خه‌ریكه ده‌گه‌نه بنبه‌ست.
(جه‌عفه‌ر ئێمینكی) هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و نووسراوه‌ی من ناردوومه بۆ ئه‌نجوومه‌نی شوورا، له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی داده‌وه بووه و، له بڕگه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی شوورایشدا هاتووه كه نه‌ك هه‌ر من، به‌ڵكه هاووڵاتیێكیش ده‌توانێ وه‌ها داوایه‌ك بكات..هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه‌یش ئه‌وله‌ویاتی له‌په‌رله‌مان هه‌یه و ژماره و به‌رواری ده‌رچوویشی له‌سه‌ره..پێوه‌ست به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم ده‌یشڵێ، هه‌ڵبه‌ت ڕای ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌م ڕاوێژییه و هه‌میش ئیلزامییه، چونكه من داوای دادوه‌ریم لێ كردوون و 11 ئه‌ندامیش واژۆیان له‌سه‌ر كردووه. به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌یش پاش 20ی مانگ و كاتێك لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، بڕیاره‌كه‌ی شوورا ده‌چێته خانه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌رده‌وامیدانه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) به كۆی ده‌سته‌ڵاته‌كانیه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌وڵی لایه‌نه‌كان پێش ڕووداوه‌كه‌ی 23ی حوزێران جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی، من هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ پاراستنی بێلایه‌نی بوو، به‌ڵام چونكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان لایه‌نگریی له فڕاكسیۆنه‌كه‌ی و فڕاكسیۆنێكی دیكه كرد، ڕه‌خنه‌م لێی گرت، بۆیه گوتم له‌مڕۆوه ڕێككه‌وتنه‌كان كۆتاییان هاتووه.(ئێمینكی) هۆشداری دا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له گرده‌كه رێنمایی وه‌رده‌گرێ.
ئه‌و ڕوونی ده‌كاته‌وه، كاتێ چووینه دانیشتنه‌وه له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كان، ئه‌وه‌ی بیرم بۆی نه‌ده‌چوو ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سازان و پرسوڕا پێككردن بوو، چونكه وایان نیشان نه‌دا كه پیلانێك له ئارادایه، كاتێ بینیم چوار پڕۆژه خراونه‌ته سه‌ر مێز، ئینجا منیش هه‌ڵوێستم گرت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه، كاری پێكه‌وه‌یی ئێستا دۆستایه‌تی و نێوانخۆشیی جارانی نه‌ماوه، له ڕاستیدا ئێستا به چاوی دووژمن سه‌یری یه‌كدی ده‌كه‌ین، ئه‌و وه‌بیری هێنایه‌وه كه كاتێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان به بڕیارێكی جێگره‌كه‌ی بڵێ ساخته، باشه چ واتایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌كاركردنێكی نیه‌تپاكانه ده‌مێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش كه ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ڕه‌شه‌ی كردبێ، (جه‌عفه‌ر ئێمینكی) ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی به درۆ ناو برد و گوتی، هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌م نه‌كردووه، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ڵوێستی توندم هه‌بووبێ؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پاش ئه‌وه بوو كه به سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانم گوت كه وه‌ها هه‌وڵێكتان بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه كه سازان و په‌راوێزكردنی پارتی هه‌وڵێكی خراپه.. له ڕاستیدا ئه‌م قسانه شه‌ڕی سایكۆلۆژییه، چونكه پارتی ئاوا له دۆست و شه‌ریكه‌كانی ناڕوانێ و هه‌رگیز وه‌هایش بیر ناكاته‌وه.
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش كه گوایه50 ملیۆن دیناری داوه به چاودێریی دارایی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی، ده‌سته‌ی چاودێریی دارایی به فه‌رمی داوایان كرد، ئه‌وان له وه‌زاره‌ته‌وه پاره‌یان بۆ نه‌ده‌چوو و ئه‌ركێكیشیان له‌سه‌ر شان بوو، بۆیه منیش به نووسراوی فه‌رمی و دام پێیان، هه‌روه‌ها بۆ بابه‌تی ڕزگاربووانی ئێزدی ده‌ستی داعش‌یش پاره‌م خه‌رج كردووه و به ئه‌ركی خۆمم زانیوه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی په‌رله‌مانه، ئه‌وا من له یه‌كه‌م ڕۆژیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانه‌ی پاره‌یه‌ی په‌رله‌مان نه‌مێنێت.
(ئێمینكی) جه‌ختی كرده‌وه، په‌رله‌مان ناتوانێ ئه‌م پرسه چاره بكات، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه كه لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانن جاره‌ی ئه‌م دۆخه بكه‌ن، چونكه جگه له سازان هیچ ده‌ریچه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه و له ڕاستیدا ئه‌مه‌یش هه‌ر داوای پارتی نییه، به‌ڵكه لایه‌نی دیكه‌یش هه‌ن هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه له‌وه‌ی كه لایه‌نه‌كان ده‌بێ ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببین؛ پێم وایه دۆخی ئێستایش هه‌مان ئه‌و دۆخه نییه كه ئه‌م قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌ی لێ وه‌برهات و پێم وایه لایه‌نه‌كانی دی هه‌ندێ هێور بووبێتنه‌وه و، هه‌ر ده‌بێ سازانیش بكه‌ین، كه گه‌لیش ئه‌مه‌ی له هه‌مووان ده‌وێ.
دوا جار (ئێمینكی) دڵنیایی دا كه یاساى سەرۆکایەتیى هەرێم به‌و شێوه‌یه‌یی كه به‌بێ بنه‌مای سازان ویستی تێپه‌ڕاندنی هه‌بێ، هەمواریش بکرێتەوە کارى پێناکرێت.




