ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی كوردستان ٥٠١ ملیۆن دۆلار زیانی به‌دواوه بووه

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له یه‌كی ئه‌یلووله‌وه و دووباره هێرشكردنه سه‌ر بۆریی نه‌وتی كوردستان كه نه‌وت بۆ توركیا ده‌گوێزێته‌وه، به به‌های ٥٠١ ملیۆن دۆلار زیانی له هه‌رێمی كوردستان داوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، به هۆی دزینی به‌رده‌وامی نه‌وت له هێڵی بۆریی نه‌وتی وكردستان-توركیا، ٢٥١ملیۆن دۆلار زیان به هه‌رێم كه‌وتووه، هه‌روه‌ها به هۆی هێرشكردنه سه‌ر بۆرییه نه‌وته‌كه له كۆتایی مانگی ته‌مموزدا، ٢٥٠ملیۆن دۆلار زیان به حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتووه.
(رویترز)




