"خەتای وهزیری داراییه مووچە دواكهوتووە؛ نهچووه پارهی نەوتە فرۆشراوەکە وهرگرێت!"

ھەولێر -KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بڕێکی پارەی خراوەتە سەر بانکی نێودەوڵەتیی کوردستان و، بڕیارە سەرەتای حهفتهی دابێ بەو بڕەپارەیە مووچە بدرێت. دهیشڵێ دواكهوتنی مووچه خەتای وهزیری داراییه.
(ھیڤا حاجی میرخان) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "75ملیۆن دۆلار خراوهتە سەر بانکی نێودەوڵەتیی کوردستان و، ئەو بڕەپارەیە بۆ مووچە تەرخان کراوە و بڕیارە مووچەی پێشمەرگهی لێ دابەش بکرێت.
(ھیڤا حاجی میرخان) گوتیشی، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی دابێ وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکات.
(میرخان) ڕوونیشی کردەوە، پارەی نەوتە فرۆشراوەکە بە وەجبە دێت و ھەرکاتێک وەجبەی دیکە بێت، مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، بەپێی لێدوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ھۆکاری دواکەوتنی مووچە له ئهستۆی وەزیری داراییدایە، چونکە نەچووە بۆ ئەوەی پارەی نەوتە فرۆشراوەکە وەربگرێت.
بڵند ئیبراھیم




