فازڵ میرانی: به‌شداریی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بۆ پارتی گرینگه.. با گۆڕان خۆی له حه‌قیقه‌ت لا نه‌دات

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) رایگه‌یاند، بەشداریی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ پارتی زۆر گرینگە و هیوادارن هەڵوێستی یەکێتی لە گۆڕان جیاواز بێ.
(فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بەر لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر بە رووداوی راگەیاند، كە بەشداریی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ پارتی زۆر گرینگە و، هیوادارن هەڵوێستی یەکێتی لە گۆڕان جیاواز بێ.
لەبارەی بزووتنەوەی گۆڕانیش سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی ده‌یشڵێت "با گۆڕان خۆی لە هەقیقەت لانەدات".
جێی ئاماژه‌یه، ئێستا له هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا)ی شاری هەولێر، بە بەشداریی 17 لایەنی سیاسی بەشدار لە حکوومەت و پەرلەمان، بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێكرد.




