"75 هەتا 100میلیۆن دۆلار له حسابی دارایی هه‌یه..ڕاستی گوشاری بۆ گۆڕان هێناوە"

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ى په‌رله‌مانتارانى گۆڕان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كردیان چونكه ئه‌و وه‌زاره‌ته به ده‌ست پارتیه‌وه‌یه و ئێمه‌ش ته‌نها ڕاستیمان گوتوه دیاره ئه‌م ڕاستیانه بووەته فشار له سه‌ریان.
(دڵشاد شه‌عبان ) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: "دواى ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ى په‌رله‌مانتارانى گۆڕان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان كردیان چونكه ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌یه كه‌ناله‌كانى ئه‌وان ده‌یانگوت ڕۆژانه هه‌رێم ملیۆنێك‌و٥٠٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا به‌خه‌ڵك بڵێن پاره‌ى ئه‌و نه‌وته دیار نییه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك هان بده‌ن دژى پارتى و حكوومه‌ت بانگەوازیشیان دەکرد گوایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زراتى سامانه سروشتییه‌كان كه‌یسى دانه‌غازى تێدا دۆڕاوه ئه‌مه بووەته هۆكارى ئه‌وه‌ى مووچه تا ئێستا نه‌دراوه كه‌چى ڕاست نه‌بوو تا ئێستا كه‌یسه‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و له قازانجى حكوومه‌تى هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت زۆر چه‌واشه‌كارییان كرد. ئێمه‌ش ته‌نها ڕاستیه‌كانمان گوتووه دیاره ئه‌م ڕاستیانه بووەته جۆرێك له فشار له‌سه‌ر ئه‌وان."
(شه‌عبان) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى قسه‌م كرد گوتى 75 تا 100ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر حسابى ئێمه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا دووشه‌ممه‌ى دابێ بیکەینە دینار، ئینجا مووچه‌ی پێ بدەین."
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشى: "هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووینه ململانێ سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ین له‌گه‌ڵ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بژێوى خه‌ڵك، چونكه ئه‌مه له ڕه‌وشتی ئێمه ناوه‌شێته‌وه ئه‌وان چه‌واشه‌كاریان كردووه ئێمه‌ش ڕاستیمان گوتووه."
نەشوان بەرزنجی




