بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورا یاساییه.. 'به‌رهه‌م ساڵح'ـیش په‌نای بردووەتە بەر ئه‌نجوومه‌نی شوورا

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی یاسایی ده‌ڵێ، ئه‌نجوومه‌نی شوورا له بابه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه و پێشووتریش حكوومه‌تی هه‌رێم له سه‌رده‌می (به‌رهه‌م ساڵح) ڕاوێژی پێكردووه و، په‌رله‌مانیش پێشووتر ڕاوێژی به‌و ئه‌نجوومه‌نه كردووه.
ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان له پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكیه‌تی و به‌رده‌وامبوونی بۆ دوو ساڵی دیكه، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دا؛ وەختی خۆیشی بۆ چه‌ند پرسێكی تر له لایه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕاوێژی پێ كراوه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، (د.عه‌بدولكه‌ریم خه‌سره‌و) ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورا یه‌كه‌م جار و نوێ نییه و له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی زانیاری دا: "به گوێره‌ی یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2008 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی شوورا دیاری كراوه كه ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌رجه‌عه بۆ شیكاری و ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه و ڕێكخستنه یاساییه‌كان، ته‌نانه‌ت ڕاوێژ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانیش. به‌پێی یاساكانی شوورا كه لایه‌نی باڵا (ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) ده‌گرێته‌وه، ده‌توانن ڕاوێژی پێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕاوێژی شوورا به حوكمی ڕاوێژییه‌كه‌ی مولزه‌م ده‌بێت ته‌نانه‌ت بۆ هه‌رسێ لایه‌نه باڵاكه‌ش، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر هیچ بڕگه‌یه‌كی یاسیی ده‌ستووری جیاوازی نه‌بێت كه له‌به‌رده‌م دادگا پرسه‌كه‌ی پێ چاره بكرێت، له‌وكاته‌دا بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شورا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. پێشتریش داوای ڕاوێژ له ئه‌نجوومه‌نی شوورا كراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ته‌وه و بووه‌ته بڕیار، بۆ نموونه (د. به‌رهه‌م ساڵح) له كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تدا ڕاوێژی پێ كردوونە".
ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخی ئێستادا وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه له ساڵی 2008 بۆ ڕاوێژكردنی یاسایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ستیاره‌كان دامه‌زراوه. ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان له (20)ی تشرینی یه‌كه‌می (2008) له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دامه‌زرا.
(نه‌ریمان تاڵب) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو "ئه‌نجوومه‌نی شوورای كوردستانی عێراق یه‌كێكه له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
دوێنێ دووشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی شوورای كوردستانی عێراق بڕیاری دا، له دوای (20)ی ئابه‌وه (مه‌سعوود بارزانی) بۆ ماوه‌ی (2) ساڵی تر وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی شورا به پشتبه‌ست و به بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می مادده‌ی سێیه‌می ده‌ستووری ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، پرسی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی وه‌كو كێشه‌یه‌كی كارگێری یه‌كلایی كرده‌وه كه، تێیدا دیاری كراوه "سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان و زامنكردنی یه‌كێتیی یاسادانان دیاری كراوه". واته ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه ته‌واوكراوی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن سه‌یر ده‌كرێت.
له‌م قۆناخه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورا وه‌كو پێویست له لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه پێشوازی لێ نه‌كرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تاكه ڕێكاری یاساییه، چونكه به‌پێی مادده‌ی (4)ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت بچینه‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل كه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته باڵاكانه.
لە مادده‌ی (4)ـی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووە: "گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و بنچینه‌ی ڕه‌واییانه و، له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستووورییه‌كانه‌وه موماره‌سەی ده‌كات".
زریان جه‌میل




