پهرلهمانتارێكی یهكگرتوو: "رهنگه بۆ سبهینێ ڕكابهری یهكێتی و گۆڕان یهكگرتوو بێ..ئهوان دهیانهوێ شهڕهكه به ئێمه بكهن"
__2015_08_18_h17m24s47__LB.jpg)
ھەولێر-KDP.info-بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان کۆببنەوە و تێدا ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیێنن، ھەر لەمباریەوە پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێ، یەکێتی و گۆڕان وا خۆیان پێشاندەدەن کە ھەموو کارێکیان کردووە و تەنها لەسەر یەکگرتووی ئیسلامی ماوە و دەیانەوێت شەڕەکە بە یەکگرتوو بکەن بۆیه رهنگه بۆ سبهینێ ركاربهری گۆڕان و یهكێتی، یهكگرتوو بێ.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووئی ئیسلامی کوردستان (عومهر کۆچەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سهعات شەشی ئیوارەی ئەمڕۆ سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان کۆ بێتەوە و بڕیاری خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بدات."
(عومهر کۆچەر) گوتیشی، بڕوا ناکەم کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتوو بێت و ڕەنگە ڕکابەری یەکێتی و گۆران لەناوچەی ئەوان یەکگرتووی ئیسلامی بێت و دەزانن ئێمە یەکلاکەرەوەین و دەتوانین نیسابی یاسایی تەواو بکەین یان نا بۆیه ئەو شەڕە بە یەکگرتوو دهكهن و شەڕێکی جەماوەرییە و بۆ ھەڵبژاردنەکانە، بۆیە خۆزگە خەڵک باش بزانێت کێ لە ھەڵبژاردنەکان ھەڵدهبژێرێت.
(عومهر کۆچەر) ڕوونیشی کردەوە ئەوان (گۆڕان و یهكێتی) وا خۆیان پێشان دەدەن کە ھەموو شتێکیان تەواو کردووە، یەکگرتوو ڕێگەی نەدا و ھیچی نەکرد بۆ ئەو کارەی ئەوان کردوویانە.
ڕایشیگەیاند، ھەڵوێستی یەکگرتوو زۆر زەحمەتە، بۆیە ئەگەری ئەوە ھەیە لە حکوومەت بکشێینەوە و ئەندامەتیی خۆیشمان لە پەرلەمان ھەڵپەسێرین.
بڵند ئیبراھیم




