٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڵێن عەبدوڵا: نابێ پەرلەمان پەلە بکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان لە شاری ھەولێر کۆ ببنەوە لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان. بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، گەشبینین ڕێک بکەون، بەڵام نابێ پەرلەمانیش پەلەی لێ بکات ئەگەر پێویستی کرد.
(بەڵێن عەبدوڵا) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە دەچینە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ و، گەشبینین بەوەی بگەینە ڕێککەوتن، ھەرچەندە کۆسپ و تەگەرەی زۆرمان لە ڕێ ھەیە، بەڵام ئەو قۆناغە پێویستی بەوە ھەیە کە یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بپارێزین."
گوتیشی، ڕەنگە بگەینە ئەنجامێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، چونکە لەو دوو ڕۆژەدا ھەندێک ڕای نوێ  ھاتوونەتە ئاراوە.
(بەڵێن عەبدوڵا) گوتیشی، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن، نابێ پەرلەمان پەلەی لێ بکات.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار