٢٨ حاڵەتی ئایدز له مووسڵ تۆمار کرا

مووسڵ -KDP.info- له بنكهكانی تهندروستی لە مووسڵ 28 حاڵهتی نهخۆشیی ئایدز تۆمار كراون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەپارێزگای مووسڵ چەندین نەخۆشیی ترسناک بڵاو بوونەتەوە، لەوانە نەخۆشی ئایدز کە لە چەند بنکەیەکی تەندروستی ئەو پارێزگایەدا ٢٨ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو نەخۆشیانەی بڵاو بوونەتەوە بە تایبەت نەخۆشیی ئایدز لەو کەسانە بۆ خەڵک گواستراوەتەوە کە لە دەرهوەی وڵات ھاتوونەتە ناو پارێزگای مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




