قایمقامی شارهزوور گۆڕدرا

ههولێر -KDP.info- دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو زنجیرەک خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵهبجە ئەنجام درا و لەوانە لە قەزای شارەزوور و داوا کرا کە قایمقامی شارەزوور لابردرێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی قایمقامی شارەزووری گۆڕی و کەسێکی دیکەی لە شوێنی ئەو دانا.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (زیاد کاکە ڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و تێیدا گفتوگۆی لەبارەی چەند پرسێک کرد، لەوانە قایمقامی شارەزوور (سۆران عەلی) لە پۆستەکەی لادرا و (رزگار غەفوور) وەکو قایمقامی نوێی شارەزور دانرا.
(زیاد کاکە ڕەزا) گوتیشی، پێشتر خۆپیشاندەران داوایان کردبوو قایمقامی شارەزور بگۆڕدرێت و تەنها ئهمه گۆڕاوە و متمانەی لێ وەرنەگیراوە، بەڵکو گۆڕانکاریەکی ئاسایی بووە.
قایمقامی شارەزوو پشکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە.
بڵند ئیبراھیم




