سه‌ڵاح ده‌لۆ: نابێ لە چاوی مێدیاکانەوە لە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم بڕوانین

کەرکووک-KDP.info- (سه‌ڵاح ده‌لۆ) به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تىی كه‌ركووك- گه‌رمیانى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت، ئومێدم هه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ئه‌مڕۆ به‌شداریى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانێك بنێرن بۆ كۆبوونه‌وه‌كه كه كه‌سانى رێگه‌پێدراو بن له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانى خۆیانه‌وه، تا بتوانن ئه‌م پرسه یه‌كلایى بكرێته‌وه.
پێوه‌ست به دانیشتى ئه‌مرۆى لایه‌نه سیاسییه‌كانی هەریمی کوردستان له هۆڵى (سه‌عد عه‌بدولڵا) له هه‌ولێرى پایته‌خت، (سه‌ڵاح ده‌لۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە دۆخێکی چاره‌نووسسازداین بۆ گه‌له‌كه‌مان و، ده‌بێت حزبه‌كانیش هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و، توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه یه‌كلایى بكه‌نه‌وه و بریارى ئه‌وه بده‌ن كه جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه، چونكه خه‌ڵك و بارودۆخه‌كه‌ش جه‌نابى سه‌رۆكى ده‌وێ.
(سه‌لاح ده‌لۆ) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى كه‌ركووك ــ گه‌رمیانى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشی: "ئه‌مڕۆ كوردستانیان به گشتى و كه‌ركووك گه‌رمیان به‌تایبه‌تى، له نیگه‌رانى و دڵه‌راوكێدان له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى كه له كوردستان ده‌گوزه‌رێ، کە چه‌ند لایه‌نێك دروستیان كردووه، به راستى ئەمە نەدەبوایە لەم سات و دۆخە پڕلە قەیرانەدا وروژێرابایە کە بووەته مایه‌ى نیگه‌رانیێكى زۆری هاووڵاتیانی باشووری کوردستان.
دەربارەی بریاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شووراى دادوه‌رى كوردستان، (دەلۆ) گوتى: "ئەم ئه‌نجوومه‌نه له حاڵه‌تى پێویستدا هه‌م په‌رله‌مان و هه‌م سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش جار به جار راوێژى پێده‌كه‌ن، دیاره كه ئه‌نجوومه‌نى شووراى دادوه‌رى كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه هه‌ندێك بریار بدات، بۆیه بڕیارى به‌رده‌وامبوونى (سه‌رۆك بارزانى) وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تا هەڵبژاردنێکی دیکە، به شتێكى گرینگ و باشى ده‌بینم، له هه‌موو دنیایشدا هه‌روایه كه ده‌بێت لایه‌نى سێیه‌م هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى پرسه‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه و دیتێكى واى هه‌بێت بتوانێ قسه‌ى خۆى بكات."
به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تىی كه‌ركووك- گه‌رمیانى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان هەروەها دەڵێت: "راستییه‌ك هه‌یه ئەویش ئەوەیە کە، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به گشتى داواكارن جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانی) له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه؛ هەڵبەت تۆ نابێ له میدیاكانه‌وه سه‌یرى ئه‌و پرسه بكه‌ى كه خه‌ڵكانێك قسه ده‌كه‌ن كه ده‌ستنیشانكراون تا ئه‌م جۆره قسانه بكه‌ن، چونکە ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى گشتى لە دەمی جه‌ماوه‌ری کوردستان بڕوانین، ئەوا دەبینی کە ئەوان داواى مانه‌وه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌یدا، چونكه ئه‌وان له سه‌رۆكایه‌تیكردنى كاك (مه‌سعوود) دڵنییان، دڵنییان له ئه‌زموونى، له توانایى و له دیپلۆماسیه‌تى، چونكه هیچ میلله‌تێك له دونیادا شک نابەی كه‌سێكى شیاوى خاوه‌ن توانا و ئه‌زموونی هه‌بێت و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى حیسابى بۆ بكرێت، ئێستا بێت دواى لادانى بكات؛ چونکە خەڵک وەها بیر دەکەنەوە کە، ئەگەر ئەو نەبێت و، كه‌سێكى تر بێت ئه‌زموونێکی باشی نەبێ و شاره‌زا نه‌بێت، نازانێ له‌م قۆناخه هه‌ستیارەدا ئه‌م گه‌له به‌ره‌و كام ئاقار ده‌بات."




