شاندێكی حكوومه‌تی عێراق دێته هه‌ولێر

هه‌ورلێر -KDP.info-لە جیاتی ئەوەی شاندێکی هەرێمی کوردستان به مه‌به‌ستی تاوتووكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتنێكی نوێ له‌و باره‌یه‌وه، بچێتە بەغدا، به‌مزووانه شاندێكی حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی هەولێر دەکات.
دكتۆر (ئه‌رده‌لان نوره‌دین) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی ڕاگه‌یاند: "بڕیار بوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق، سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام ئێستا بابه‌ته‌كه گۆڕاوه، ئەم گۆڕانکارییەیش نەچوونی شاندی هەرێمە بۆ بەغدا، لە بەرانبەردا شاندی حکوومەتی عێراق دێتە هەولێر."
بە گوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوەیە کە، (بریت ماكگۆرك) جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، كه هاوكات جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مەریكایه بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی هه‌رێم كۆ بووەوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا (بریت ماكگۆرك) جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا كه هاوكات جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكایشه، بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی هه‌رێمی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا چەندان دیدار و کۆبوونەوەی ساز دان.




