فۆاد حوسێن: کۆبوونەوەکان بە دوو قۆناغ ساز دەدرێن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان(فواد حوسێن) ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیەی سێشەممەیە کۆبوونەوەی نێوان لایەنە بەشدارەکانی نێو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغی دووەمیشدا، کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان ساز دەدرێت.
دەقی لێدوانی فۆاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان:
كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغی جیاواز ئەنجام دەدرێت.
لە قۆناغی یەكەم ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 18/8/2015 كۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
لە قۆناغی دووەمدا لە چەند رۆژی داهاتوو، كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ
هێز و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوە حكوومەت و پەرلەمان.
فۆاد حسێن
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
18/8/2015




