کاکەییەکانی دەشتی نەینەوا، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزنی دەکەن

مەخموور-KDP.info- کاکەییەکان پیرۆزبایی بەردەوامیی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن و رایدەگەیێنن، بڕیاری ئەنجوومەنی شوورای هەرێم، بە مانەوەی (سەرۆک بارزانی) بە تەواوی دەستەڵاتەکانیەوە، لە دڵەوە خۆشحاڵی کردین، چونکە بەردەوامیی (سەرۆک) بۆ وەها دۆخێکی دژوار و شەڕی تیرۆردا زەرورەتە.

ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری کاکەییەکانی سنووری شارۆچکەی مەخموور، بۆ دەربڕینی پشتیوانی و خۆشحاڵییان لە بەرانبەر بە بڕیاری ئەنجوومەنی شوورای هەرێم، کۆ بوونەوە. ئەوان هەر پاش چەند سەعاتێک لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شوورا، لە خۆشیان گربوونەوەیەکی جەماوەرییان لە گوندی سۆفییە ساز داوە و بە بەرزکردنەوەی وێنەی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانییان ڕاگەیاند.

دوێنێ دووشەممە، ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان بڕیاری دا (مهسعوود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان بە تەواوی دەسەڵاتەکانی بمێنێتەوە. بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان (سهرۆك بارزانی) تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەواوی دەسەڵاتەکانییهوه دەمێنێتەوە.
کاکەییەکان ئەم بڕیارە بە پێویستیی هەنووکەیی دەزانن و لەنێو ئەو جەماوەرەدا کە کاکەییەکانی ناوچەی خازر و دەشتی نەینەوایش دەبینران، وێڕای خۆشحاڵییان جەختیان لە ڕزگارکردنی ناوچەکانیان دەرکردەوە، تا هەرچی زووە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.




