وه‌زاره‌تى داد: بریاره‌كەى ئه‌نجوومه‌نى شوورا ئیلزا‌مییه و پێویسته لایه‌نه‌كان پابه‌ندى بن

هه‌ولێر-KDP.info- دەربارەی مانەوە و بەردەوامبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تا هەڵبژاردنێکی دیکە، گوته‌بێژى وه‌زراه‌تى داد رایده‌گه‌یێنێت: بریاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوورا ئیلزا‌مییه، چونكه هه‌ردوولا خۆیان داوایان كردووه .
(نه‌ریمان تالیب) گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى داد به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نى شووراى هه‌رێم بۆى هه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه داواى راوێژ و بڕیارى لـێ ده‌كه‌ن، جا هــه‌رلایـه‌نێك بـێ وه‌كـو له یـاساكهدا هاتووه شوێنه بـاڵاكان، كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم لایه‌نى باڵایه و په‌رله‌مانیش لایه‌نى باڵایه كه له مادده‌ى (8) دا هاتووه و له مادده‌ى (9)ـیش باس له‌وه ده‌كات ئه‌و لایه‌نانه‌ى نه‌به‌ستراون به وه‌زراتى داده‌وه لێره‌ش دیسان سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مان نه‌به‌ستراون به وه‌زاره‌تى داده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نى شوورا ده‌توانێت بڕیارێك ده‌ربكات و پێویستیشه ئه‌و لایه‌نانه پێوه‌ى پابه‌ند بن، مولزه‌میى بڕیاره‌كه‌ش له‌به‌ر یه‌ك شته، راوێژكارى و مولزه‌مییه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م دوو لایه‌نه به نووسراو خۆیان داوایان له ئه‌نجوومه‌نى شوورا كردووه راى خۆیان پێ بدات و ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وە بۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بریاره‌ى ده‌رده‌چێت له‌م ئه‌نجوومه‌نه‌وه بۆ هه‌ردوولا ئیلزا‌مییه .
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ دووشه‌ممه ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بڕیاری دا (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە تەواوی دەسەڵاتەکانیەوە له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بمێنێتەوە، بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان (سه‌رۆك بارزانی) تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەواوی دەسەڵاتەکانیه‌وه دەمێنێتەوە.
ئەو ئەنجوومەنە رایدەگەیێنێت: بڕیارەکە هەم ڕاوێژکارییە، هەم ئیلزامییە.
ئەنجوومەنه‌كه لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەو بڕیارەی دەركردووە. بڕیارەکەش بە پێی ماددەی 9 لە یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بە ژمارە 14ـی ساڵی 2008 دەرچووە.
ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٨ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه.
به‌پێی مادده‌ی دووه‌م له یاسای ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به وه‌زیری داده.
نه‌شوان به‌رزنجی




