دایكی شه‌هیدان لە نووسینگەی په‌رله‌مانەوە داوای یه‌كڕیزی دەکات

سۆران -KDP.info- دایكی شه‌هیدانی کوردستان(دایکە عایشە)، ئەمڕۆ سێشەممە، سه‌ردانی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لە سۆران ده‌كات و په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات.
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران، بۆ KDP.info ده‌ڵێت: "(دایكه عائیشه) كه به دایكی شه‌هیدانی كوردستان ناسراوه، سه‌ردانی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لە شارۆچکەی سۆران ده‌كات و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، په‌یامێك پێشكه‌ش بكات و داوای یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كورد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان به فیڕۆ نه‌چێت".
رابین شێروانی




