كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا: كورد باشترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن.. ئاكامی دۆخی عێراق دابه‌شبوونه

نیویۆرك-KDP.info- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا له پارتیی كۆماری(جۆن كاسیچ) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، له باشترین حاڵه‌تدا ئاكامی دۆخی عێراق و هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، به دابه‌شكردنی عێراق كۆتایی دێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری بریاری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (بووش) به هێرشكردنه سه‌ر عێراق، (جۆن كاسیچ) به سی ئێن ئێنی ده‌ڵێ، پێشتر نه‌مده‌ویست خۆم له پرسی عێراقه‌وه بگلێنم، به‌ڵام وه‌ك ئێستا ده‌بینن، دواجار عێراق به ئاراسته‌ی دابه‌شبوونه به‌سه‌ر سێ پارچه‌دا.
ئه‌و كاندیده‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، ده‌بوایه پاشه‌كشه به هێزه‌كانمان نه‌كرابایه و مانه‌وه‌ی هێزێك له ته‌نیا شوێنێكیش له عێراق پێویست بوو.
(جۆن كاسیچ) گوتیشی، كورد هاوپه‌یمانی باشی ئێمه‌ن، ئه‌ركی ئێمه‌یشه له هه‌ندێ پرسدا هاوكاریان بین و له‌به‌رانبه‌ر به توركیادا هاوسه‌نگی ڕابگرین، ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه دواتر ده‌بێ به كێشه بۆمان.




